سبه‌ینێ شه‌ممه جڤاتی نیشتیمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، كۆده‌بێته‌وه‌و چاوه‌روانده‌كرێت، راسپارده‌كانی جڤاتی گشتی بزوتنه‌وه‌كه، بۆ كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ پارتی و پرسی گۆڕینی سه‌رۆكایه‌تیه‌كان-ی هه‌رێم تاوتوێبكات.
كۆبونه‌وه‌كه كاتژمێر ده ی پێشنیوه‌رۆ ده‌ستپێده‌كات و له مه‌كۆی سه‌ره‌كی گۆڕان، له شاری سلێمانی به‌سه‌ر په‌رشتی عومه‌ری سه‌ید عه‌لی، ده‌بێت.
حه‌كیم عوبێد، ئه‌ندامی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌خه‌ندان-ی راگه‌یاند، كۆبونه‌وه‌كه‌ی سبه‌ینێ، كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی مانگانه‌یه و چاوه‌روانده‌كرێت راسپارده‌كانی جڤاتی گشتی، تاوتوێبكرێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو، پێشنیاره‌كانی جڤاتی گشتی، نێردراون بۆ جڤاتی نیشتیمانی و سبه‌ینێ له به‌رنامه‌ی كۆبونه‌وه‌كه ده‌بێت.
ئێواره‌ی دوێنێ، پێنجشه‌ممه جڤاتی گشتی گۆڕان، كۆبوه‌وه به‌پێی میدیای فه‌رمی گۆڕان، له كۆبونه‌وه‌كه چه‌ند راسپارده‌یه‌ك بۆ جڤاتی نیشتیمانی ئاماده‌كراوه، كه‌ده‌بێت به پرۆژه‌وه له‌گه‌ڵ پارتی كۆبونه‌وه‌بكرێت.
جڤاتی گشتی، هه‌روه‌ها بزوتنه‌وه‌كه‌ی راسپارد، كه به‌یه‌ك پاكێج قسه له‌سه‌ر گۆڕینی سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان بكات و ناكرێت به‌ته‌نها بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، ده‌ستبه‌ردای سه‌رۆكایه‌تی په‌ڕله‌مان بێت.
راسپاردەیەکی دیکەی جڤاتی گشتی، بۆ بزوتنەوەکەی ئەوەبوو، کە گۆڕان بۆ کۆبونەوە لەگەڵ پارتی پرۆژەی ھەبێت و لە پرۆژەکەیدا پرسی دەستور و پەیوەندییەکانی دەرەوە و پرسی شەفافیەتی داھات و نەوت، تەوه‌ری گفتوگۆکانی بێت.
دوای پەیامەکەی بارزانی لە٢٠ ی مانگی رابردوو بۆ چارەسەری کێشەکان، پارتی وەفدێکی دانوستانکاری بەسەرۆکایەتی فازڵ میرانی پێکھێناو تائێستا سەردانی زۆربەی لایەنە سیاسییەکانی کردووە جگە لە یەکێتی و گۆڕان.
بەپێی راگەیەندراوی وتەبێژی پارتی کە چوارشه‌ممه‌ی رابردوو بڵاویکردەوە، رۆژی 19ی ئه‌م مانگه، حزبەکەی سەردانی سلێمانی دەکات و لەگەڵ یەکێتی و گۆڕان کۆدەبێتـەوە.
بەپێی پەیامەکەی بارزانی، چارەسەری قەیرانی سیاسیی ھەرێم بەوشێوەیە دەکرێت کە حزبەکان بکەونە گفتوگۆ و پارلەمان کارا بکرێتەوە و سەرۆکایەتییەکی تازە بۆ پارلەمان ھەڵبژێردرێت، ھەروەھا حزبەکان لەسەر ئەوە ڕێکبکەون حکومەتێکی نوێ دابمەزرێت‌و کەسێکیش بۆ سەرۆکایەتیی ھەرێم دەستنیشان بکرێت ھەتا کاتی ھەڵبژاردن بۆئەوەی ئەرکی سەرۆکایەتیی ھەرێم بگرێتە ئەستۆ.
ئەو ھەوڵە نوێیەی پارتی لەسەر بنەمای پەیامەکەی بارزانی بۆ چارەسەری کێشەکان، دوای زیاتر لەساڵێک دێت لەقوڵبونەوەی کێشەی نێوان لایەنەکان کە لەسەر کێشەی سەرۆکایەتی ھەرێم سەریھەڵداو دواتر پارتی رێگریکرد لەسەرۆکی پەرلەمان لەپشکی گۆڕان کە بگەڕێتەوە بۆ سەر کارەکەی لەھەولێر، ھەروەھا وەزیرەکانی گۆڕانی لەحکومەت دورخستەوە.
نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی ٢١ ی مانگی رابردوو لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەھەولێر رایگەیاند، وەکو پارتی ئامادەن لەگەڵ ھەر لایەنێک دابنیشن بۆ چارەسەری کێشەکان کە مەرجی نەبێت، بەڵام ھەر لایەنێک مەرجی ھەبێت لەگەڵی دانانیشن.