لالەنگی یەکێکە لەو میوانەی کە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و کانزاکان،ڕیشاڵەکان ئەمانەش کۆمەڵێک سودی خواردنی لالەنگیە:
١-دەبێتە ھۆی چالاکردنی ڕیخۆڵە،بەھۆی بوونی ڕێژەیەکی زۆر لە ڕیشاڵی سروشتی تێیدا یارمەتی چالاکردنی ڕیخۆڵەکان دەدات.
٢-دەوڵەمەندە بە ڤیتامین “A” ھەر لەبەر ئەوەشە دەتواندرێت لە چارەسەرێکی زیپکەی دەمووچاودا سودی لێوەربگیرێت.
٣-ڕێگری دەکات لە توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە و نەخۆشیەکانی دڵ،بەپێ توێژینەوەیەک خواردنی لالەنگی بە شێوەیەکی رێکووپێک سنورێک بۆ توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ و شێرپەنجە و نەخۆشیە درێژخایەنەکان دادەنێت.
٤-بەھۆی بوونی ڕێژەیەکی زۆر لە مادەی ڕیشاڵی سروشتی تێیدا خواردنی وادەکات بۆ ماوەیەکی زۆر ھەست بە تێری بکرێت لەگەڵ ئەوەشدا ئارەزوی خواردن کەمدەکاتەوە، ھەربۆیە بۆ دابەزانی
کێشی لەش بەسودە.
٥-بەکارھێنانی زەیتی لالەنگی بۆ دەمووچاو یارمەتیدەرە لە دروستبوونەوەی خانەی نوێ ،بەخێرایش چارەسەری برین دەکات.
٦-بەرگری لەش دەکات دژی سەرمابوون،ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ بوونی ڕێژەیەکی زۆر لە ڤیتامین “G” تێیدا،یارمەتی دروستبوونی پرۆتینی(کۆلاجین) دەدات کە بۆ پاراستنی تەندروستی پێست و ئێسک بەسودە.
٧-بۆ تەندروستی چاو بەسودە،ھەروەھا یارمەتی دابەزانی پەستانی خوێنی بەرز دەدات.