GuidePedia

بە بڕوای زۆربەمان مێشوولە ھێرش دەکاتە سەر نزیکترین کەس لێوەی،بەڵام زانایان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن %٨٥ ھۆکاری پێوەدانی مێشوولە بە مرۆڤەوە بۆماوەییە،بۆ ئەوەی مێشوولە کەمتر لێت نزیک بێتەوە دەتوانیت سود لەم کۆمەڵە ئامۆژگاریە وەربگریت:


١-بەکتریای سەر پێست: بۆنی ئارەقی مرۆڤ بەتەنھا مرۆڤەکان لە نێوان خۆیاندا ھەستی پێدەکەن ئەگەر ئەم بەکتریایە لەسەر پێست نەبێت، بە بوونی ئەم بەکتریایە وا دەکات مێشوولە بۆنی زیاتر ڕابکێشێت و بە مرۆڤەوە بدات.

مێشوولە ئارەزوی ئەوە دەکات لە بۆنە جیاوازەکانی جەستە نزیک بێتەوە،ھەربۆیە زیاتر بە قاچ و دەست و پێیەکانەوە دەدات،ھەندێک کات ڕاستەوخۆ بە ڕان و بنباڵەوە دەدەن.

باشترین چارەسەریش بۆ ڕزگاربوون لەم دۆخە بەکارھێنانی بۆنی بەھێزی دەرکەرە.

٢-جۆری خوێن:

دەرکەوتوە مێشوولە بەوکەسانەوە دەدات کە جۆری خوێنەکەیان "O" یە،مێشوولە بۆنی دەردراوەکانی پێست دەکات بۆ ئەوەی جۆری خوێنەکەی دیاریبکات،ئەمەش یارمەتی دەدات لە ھەڵبژاردنی ئەو کەسانەی کەبەلایەوە تایبەتن.

لەپاش خوێنی "O"  ئارەزوی خوێنی جۆری  "B" و"A" دەکات.

٣-گەرمی:

مێشوولە زیاتر بە ناوچەوان،قۆڵ،مەچەک،ملەوە دەدات، گەرمی لەش دەقۆزێتەوە بۆ ئەوەی بگاتە باشترین شوێن،ھەربۆیە ئاگاداری خۆت بە، بە ماوەیەکی کورت دوای ئەنجامدانی وەرزش چونکە لەش لەم باردە لە ھەموو کات زیاتر گەرم دەبێت و بەمەش مێشوولە زیاتر لێت نزیک دەبێتەوە.

٤-دووگیانی:

دووگیانەکان بە شێوەیەکی سروشتی زیاتر دوانە ئۆکسیدی کاربۆن دەردەن و پلەی گەرمی لەشیشیان بەرزە بۆیە ئەگەری پێوەدانی مێشوولەیان زیاترە.

٥-ئارەقکردنەوە:

کردنەوەی ئارەق ھۆکارە بۆ نزیکبوونەوەی مێشوولە لە مرۆڤ، ئەگەر  ئارەق بۆ ماوەی ڕۆژێک یاخود دووڕۆژ لەسەر لەش بمێنێتەوە بەکتریایەکی زۆر لەسەر لەش گەشەدەکات و مێشوولەیەکی زیاتریش بەلای خۆیدا ڕادەکێشێت،ھەربۆیە گرنگی دان بە خۆشتن ڕاستەوخۆ دوای ئارەقکردنەوە گرنگە بۆ خۆ پارێزی لە نزیکبوونەوەی مێشوولە.


 
Top