گۆڤاری (ئێکسپرێس) وەک هاندانێک بۆ کەمکردنەوەی جگەرەکێشان لە ئاڵودەبوواندا، راپۆرتێکی سەبارەت بەو گۆڕانکارییانە بڵاوکردەوە کە لە جەستدا روودەدەن پاش وازهێنان لە جگەرە بۆ ماوەیاکی دیاریکراو.
لە میانەی کەمپینێکی (رێکخراوی تەندروستی دڵی بەریتانی) بۆ هاندانی جگەرەکێشان بۆ ماوەی رۆژێک واز لە جگەرەکێشان بهێنن، گۆڤاری (ئێکسپرێس) هەستا بە بڵاوکردنەوەی راپۆرتێک دەربارەی ئەو کاریگەرییە دیارانەی جگەرەکێش پاش وازهێنان لە جگەرە بۆ ماوەیەکی دیاریکراو، هەستی پێ دەکەن.
بەپێ راپۆرتەکە، جگەرەکێشەکانی بەڕیتانیا بە تێکڕا رۆژانە ١٣ جگەرە دەکێشن کە دەکاتە نزیکەی ٤٧٠٠ جگەرە ساڵانە، ئەمانە گرنگترینی ئەو گۆڕانکارییانەن کە پاش دوورکەوتنەوە لە جگەرە بەسەر جەستەدا دێن:
پاش ٢٠ خولەک لە جگەرەنەکێشان، لێدانی دڵ خاو دەبێتەوە و دەگەڕێتەوە باری ئاسایی خۆی و پەستانی خوێنیش دادەبەزێت.
پاش ٢ کاتژمێر لە جگەرەنەکێشان، ئارەزووی جگەرەکێشان زیاد دەکات بەهۆی کەمبوونەوەی کاریگەری نیکۆتین، هەست کردن بە سترێس و قەلیقی و برسێتیش زیاد دەکات.
پاش ٨ کاتژمێر لە جگەرەنەکێشان، رێژەی ئۆکسیجین لە خوێندا زیاد دەکاتەوە بۆ باری ئاسایی خۆی.
پاش ٢٤ کاتژمێر لە جگەرەنەکێشان، ئەگەری توشبوون بە جەڵتەی دڵ بە شێوەیەکی بەرچاو کەم دەکات.
پاش ٤٨ کاتژمێر لە جگەرەنەکێشان، توانای تامکردن و بۆنکردن بە شێوەیەکی هەستپێکاو بەهێزتر دەبن.
پاش ٣ رۆژ لە جگەرەنەکێشان: جەستا بە رێژەی ٩٩% لە نیکۆتین پاک بۆتەوە و هەناسەدان ئاسانترە.
پاش ٩ مانگ، توانای ئەنجامدانی چالاکی وەرزشی بۆ ماوەی درێژتر بە شێوەیەکی بەرچاو هەستی پێدەکرێت.