GuidePedia

زۆرێک بۆچونیان وایە کە پێستی مریشک ڕێژەی کۆلیسترۆڵ لە خوێندا زیاد دەکات ھۆکارە بۆ توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ،ئەمەش پێچەوانەی ئەو توێژینەوە نوێیەیە کە توێژەرەوان لە زانکۆی “ھارفارد” ئاشکرایان کردوە کە نابێت بە ھیچ جۆرێک پێستی مریشک لێبکرێتەوە،خواردنی بە شێوەیەکی مامناوەند ھیچ گرفتێکی تەندروستی دروست ناکات بەڵکو چەند سودێکی تەندروستی ھەیە:
١-بەسودە بۆ دڵ ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو چەوریەی کە تێیدایەتی دەبێتە ھۆی کەمکردنەوەی چەوری زیان بەخش،ھەروەھا ھاوسەنگی لە ھۆڕمۆنەکاندا زیاددەکات.
٢-دەبێتە ھۆی لەخۆگرتنی ئەو تامەی کە دەکرێتە مریشکەکەوە بەتایبەتی خوێ،بەبێبونی پێستەکەی پێویستە ڕێژەیەکی زۆرتر لە خوێی بۆ بەکاربھێندرێت کە زیانی زۆری ھەیە ھەروەھا بەبوونی پێستەکەی لەکاتی کوڵاندا تێک ناچێت.
٣-دەوڵەمەندە بە ترشە چەوری،ئۆمێگا٣،ئۆمێگا٦ کە بۆ پێست زۆر بەسودن.
 
Top