GuidePedia

سەرباری ئەو ھۆشداریانەی کە رۆژانە دەدرێن لەبەرامبەر زیانە دەرونی و جەستەیی و کۆمەڵایەتییەکانی زۆر بەکارھێنانی تۆرە کۆمەڵایەتییەکان لەسەرتاسەری جیھاندا بەڵام ئامارەکان دەری دەخەن کە لەماوەی دوو ساڵی رابردودا ژمارەی بەکارھێنەرانی تۆرە کۆمەڵایەتییەکان بەشێوەیەکی ئێجگار زۆر زیادی کردووە.
بەپێی چەند داتایەک لەماوەی دوو ساڵی رابردوودا ژمارەی بەکارھێنەرانی تۆرە کۆمەڵایەتییەکان بەرێژەی ٢٩% زیادی کردووە ئەو زیادبوونەش ئەو راستییە دەردەخات کە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان گرنگیان لە ژیانی خەڵکدا زیاتر بووە وەک سەرچاوەیەکی پەیوەندی و لە ھەمان کاتیشدا وەک سەرچاوەیەک بۆ ئاسانکاری لە چەندین لایەندا لەماوەی دوو ساڵی رابردوودا ژمارەی بەکارھێنەرانی تۆرە کۆمەڵایەتییەکان گەیشتۆتە ٢ملیار و ٥٠٠ ملیۆن کەس.
بەپێی داتاکان لە چارەکی سێیەمی ئەم ساڵدا ژمارەی بەکارھێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان گەیشتۆتە ٢ ملیار و ٦٠٠ ملیۆن کەس لەو رێژەیەش پشکی شێر بەر کۆمپانیای فەیسبوک کەوتووە کە ٧٠ لەسەدی بەکارھێنەرانی تۆرە کۆمەڵایەتییەکان فەیسبوکیان ھەیە شارەزایانیش ھۆکاری زیادبوونی رێژەی بەکارھێنەرانی تۆرە کۆمەڵایەتییەکان بۆ زیادبوونی بەکارھێنەرانی “مۆبایلی زیرەک “سمارت فۆن دەگەرێننەوە کە بۆیەکەم جار لەم ساڵدا رێژەی فرۆشی مۆبایلە زیرەکەکان مۆبایلی ئاسایی تێپەراند.
بەپێی بۆچوونی بەشێک لە پسپۆرانی دەروونی و کۆمەڵایەتی جگە لەوەی بەکارھێنانی زۆری تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان زیادی کردووە لەگەڵ ئەم زیادبوونەشدا کاریگەری نەرێنی لەسەر شێوازی ژیان و تەندروستی مرۆڤەکان ھەیە لەگەڵ ئەوەشدا بڵاوکردنەوەی تەواوی زانیاریەکان لەسەر خودی خۆت لەتۆڕە کۆمەڵایەیتەکان و وەرگرتنی ژماریەکی زۆر لە ھاوڕێ کاریگەری دەبێت لەسەر دەرونی مرۆڤ و ئەمە وا دەکات ھەموو کەس بە نھێنی و ووردەکاریەکانی ژیانت بزانێت بێئەوەی خۆت ئاگاداری ئەمە بیت لەکاتێکدا ئەمە ھیچ پێویست ناکات.
بە ووتەی ئەو پسپۆرانە بەسەربردنی کاتێکی زۆر لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان مرۆڤ لە ژیانی ئاسای دوور دەخاتەوە و ئازادی تاکە کەسی کەم دەکاتەوە و زۆر جار دەبێتە ھۆی ئالودەبوون بەبەکارھێنانی ئەنتەرنێت و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بۆ ئەوەش باشتر وایە تەواوی زانیاری ژیانی خۆتان لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بڵاو نەکەنەوە و زیاد لە پێویستیش کات بەفیڕۆ نەدەن لەو تۆڕانەدا.
 
Top