کەریم بێنزێمەی فەرەنسی، ستایشی زینەدین زیدانی هاونیشتیمانی و ڕاهێنەری کرد لە یانەی ڕیاڵ مەدرید و بە 'برا'ی خۆی وەسفی دەکات.
بێنزێمە لە یارییەکەی ڕیاڵدا بەرامبەر کڵەپ ئەمریکا، یەکێک لە گۆڵەکانی تیپەکەی کرد و پێشەنگی شاهانەکانی کرد بۆ سەرکەوتن بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ وەڵام و خۆیان گەیاندە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە.
دوای کۆتایی هاتنی یارییەکە، بێنزێمە بە 'تێلیدیپۆرتی' وت: "زیدان وەکو برا وایە بۆ من، ئەو نمونەیە بۆ من و دڵخۆشم بەوەی دەتوانم لەگەڵی کار بکەم".
بێنزێمە ڕەتیشیکردەوە لە یارییەکانی ساڵی ٢٠١٦-دا ئاستی دابەزی بێت و پێی وایە تەنها لەدوو بۆ سێ یارییدا ئاستی خراپ بووە.
لەو بارەیەوە دەڵێت: "ساڵێکی قورس نەبوو، من تەنها دوو بۆ سێ یاریی خراپ بووم، بەپێچەوانە ساڵێکی زۆر باش بوو و تیایدا توانیم نازناو لەگەڵ تیپەکەم بەدەست بێنم و ژمارەیەکی زۆر گۆڵم کرد".