ستیڤن ھاوکینگ دەڵێت لە ھەزارەی سێھەمدا مرۆڤ دەبێت ھەسارەیەکی دیکە بدۆزێتەوە بۆ ژیان.
ھاوکینگ پێشبینی جەنگێکی ئەتۆمی دەکات کە بەھۆیەوە مرۆڤایەتی لەناو دەچێت.
ئەو زانا بەناوبانگە دەڵێت: ئێوەی مرۆڤ پێویست ناکات بترسن چونکە تا چەند سەدەیەکی دیکە ئەو زەوییەی تیایدا دەژیت ھیچی لێ نایەت، بەڵام لەگەڵ بەرەو پێشچوونی تەمەنیداو بەردەوامی بێ بەزەییەکانی مرۆڤ لەگەڵ ژینگەکەیدا، دەبێت مرۆڤ لە ھەزارەی سێھەمدا زەوی بەجێ بھێڵێت و بیر لە ھەسارەیەکی دیکە بکاتەوە بۆ ژیان. ھەر بۆیە ئێستا ناساو ئاژانسە جیھانیەکان بەدوای ھۆیەکی گونجاودا دەگەرێن تا بەمرۆڤ بڵێن ئەمە ئەو ھەسارەیەیە کە شارستانیەتی داھاتووی لەسەر بنیاد دەنێین.
پرۆفیسۆر ستیڤن ھاوکینگ تائێستا زۆرێک لە پێشبینیەکانی راست دەرچوون و دەڵێت مرۆڤ کەمتر لە ١٠٠٠ ساڵی دیکەی ماوە لەسەر زەوی ئەم پێشبینیەی ھاوکینگ ترسی خستۆتە دڵی ھەمووانەوە.
ئەمە یەکەمجار نیە ھاوکینگ قسەیەکی لەم شێوەیە بکات پێشتریش ھۆشداریداوە کە چارەنووسی مرۆڤایەتی بەھۆی شەڕی ناوکی یان جەنگێکی ئەتۆمی و ھەروەھا گەرمبوونی زەویەوە ژیانی مرۆڤایەتی لەبەردەم ھەڕەشەی لەناوچووندایە.
لە مەراسیمێکدا کە ستیڤن ھاوکینگ میوانی فەخری بوو دەقی پێشبینیەکانی خرایەروو، بەپێی پێگەی میرەری بەریتانی، ھاوکینگی پرۆفیسۆر لە بواری فیزیا لەمیانی قسەکردنی لە دیبەیتێکی زانکۆی ئۆکسفۆردی بەریتانیادا ڕایگەیاندووە مرۆڤایەتی تەنھا بەدۆزینەوەی ھەسارەیەکی دیکە بۆ ژیان دەتوانن ڕزگاریان ببێت، وتوشیەتی ئەگەر ھەسارەیەکی دیکە نەدۆزرێتەوە ئەوا سەرجەم مرۆڤایەتی بەکۆمەڵ لەناودەچن.
کتێبە تازەکەی ستیڤن ھاوکینگ لەژێر ناونیشانی “چۆن کەشتییەکی ئاسمانی دروست بکەین”و ئەو فیزیاناسە ھۆشداری ئەوە دەدات ھەسارەکەمان دەبێتە شوێنێکی مەترسیدار بەھۆی ھەڕەشەی جەنگی بۆمبی ئەتۆمی یاخود بڵاوبوونەوەی ڤایرۆس و نەخۆشی یان گەرمبوونی زەوی.
زانای فیزیایی بەریتانی پرۆفیسۆر ستیڤن ھاوکینگ لەنوێترین کتێبی خۆیدا باس لەمەترسییەکانی ژیانی سەر زەوی دەکات ئەوەش دوای ئەوەی لەماوەی رابردوودا ئاماژەی بەوە کردووە کە رۆبۆت دەتوانێت مرۆڤایەتی بسڕێتەوە و تەنھا ھیوامان جێھێشتنی زەوییە.
ھاوکینگی تەمەن ٧٤ باوەڕی وایە کە مەترسی ژیان لەسەر زەوی روو لەزیادبوونەو گەر مرۆڤ نەتوانێت بچێتە دەرەوەی زەوی ئەوا داھاتووی روون نییە و پێدەچێت لەناوبچێت.