کەسانێک هەن هەمیشە شەوانە ناتوانن بەباشی بخەون یاخود خەوێکی قوڵ و ئارامیان نییە و بەردەوام لە بەیانیاندا هەست بە بێزاری دەکەن، چونکە تێرخەو نەبوون، لەکاتێکدا لە شەودا هەموو پێویستیمان به خه‌وێکی زۆر باش و قووڵ هه‌یه، چونکه له ڕۆژدا به هۆی کاره‌کانمانه‌وه زۆر ماندوو ده‌بین و پشوویەکی باشترمان پێویستە لە شەودا.
ئەگەر تۆش یەکێکی لەو کەسانەی بەباشی خەوت لێناکەوێت و هەمیشە شەوانە نا‌توانیت خەوێکی قوڵ و ئارام بەدەستبهێنیت، ئەوا ئەم ڕێنماییانە جێبەجێ بکە...
کوژاندنه‌وه‌ی ئامێری ئه‌لکترۆنی لە ژوورەکەتدا، چونکە به کوژاندنه‌وه‌ی ئینته‌رنێت و مۆبایل و ته‌له‌فزیۆن خه‌وێکی ئارامترت ده‌بێت، بەپێی توێژینەوەکان تیشکه‌کانیان کاریگه‌ریان له‌سه‌ر مێشکت که‌متر ده‌بێته‌وه، چونکە "ڕوناکی شین نێو شاشەکان دەبێتە هۆی دروستبوونی کەمی ماددەی میلاتونین کەدەبێتە هۆی هێورکردنەوەی مۆخ و ئامادەکردنی بۆ خەو بەپێچەوانەوە دەبێتە هۆی ئارەقکردنەوە و هەستکردن بە نائارامی لە خەودا.
له ڕۆژدا که‌متر له 20 خوله‌ک بخه‌وه، چونکە به که‌م خه‌وتن له ڕۆژدا، خه‌وی شه‌وانت قووڵتر ده‌بێت، بۆیه هه‌وڵبده که کاتێک له ڕۆژدا پشوو وەردەگریت پێویسته له 20 خوله‌ک زیاتر نه‌بێت.
به‌کارهێنانی پشتیه‌ک له نێوان قاچه‌کانتدا بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ئازاری پشتت به‌مه‌ش ئارامتر ده‌خه‌ویت.
پشتی تەندروست به‌کاربهێنه که ملت به ڕێکی داده‌نێت، نه زۆر به‌رز نه زۆر نزم، بۆ ئه‌وه‌ی به‌یانیان به ئارامی و پڕ وزه هه‌ستیت له خه‌و.
له هه‌مان کاتدا بخه‌وه و له هه‌مان کاتدا هه‌سته له‌خه‌و، بۆ ئه‌وه‌ی له‌شت ڕابێت و زیاتر ئیسراحه‌ت بکه‌یت.
وه‌رزش ئەنجامبدە به به‌رده‌وامی، به‌ڵام باشتر وایه که زۆر نزیک له کاتی خه‌وتنه‌وه نه‌یکه‌یت و زووتر وه‌رزشی خۆت ئه‌نجام بده‌یت.
که‌مکردنه‌وه‌ی ڕووناکی ژوره‌که‌ت.