GuidePedia

لەگەڵ ئەوەی خواردنی پیاز کۆمەڵێک سودی بۆ مرۆڤ ھەیە،دەتواندرێت بە زۆر ڕێگای دیکە سودی لێوەربگیرێت ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو پێکھاتە گرنگەی کەلە پیازدا ھەیە دەوڵەمەندە بە “کبریت” ھەروەھا تایبەتمەندی دژە ھەوکردنی ھەیە ھەر لە کۆنەوە بۆ چارەسەرکردنی کۆمەڵێک نەخۆشی سودی لێوەرگیراو،یەکێک لەو سودانەی پیازیش دانانیەتی لە بەشی خوارەوەی پێیەکان و لە پاش دانانی پێویستە ببەسترێتەوە بۆ ئەوەی نەکەوێت لەدوایدا گۆرەوی لەپێبکرێت .
١-ڕێگری دەکات لە سەرمابوون،توێژینەوەکان دەریانخستوە دانانی پیاز لە شەودا بەو شێوەیە ڕێگری دەکات لە سەرمابوون و دەبێتە ھۆی ئاسایی کردنەوەی پلەی گەرمی لەش.
٢-دەبێتە ھۆی نەھێشتنی ئازاری گوێیەکان.
٣-چارەسەری ترشەڵۆکی گەدە دەکات،ژەھری لەش ھەڵدەمژێت.
٤-ئەو ئاوسانە ناھێڵێت کە بەھۆی غودەوە توشی مرۆڤ دەبێت.
 
Top