له‌ماوه‌ی نزیكه‌ی 17 مانگی رابردوودا له توركیا، هه‌شت هه‌زار و 432 ئه‌ندامی هه‌ده‌په و ده‌به‌په ده‌ستبه‌سه‌ر و ده‌ستگیركراون ، له‌و ژماره‌یه‌ش دوو هه‌زار و 360 كه‌سیان، هاوسه‌رۆكانی گشتی هه‌ده‌په و په‌رله‌مانتاران و هاوسه‌رۆكی شار و ناوچه و شارۆچكه‌كانن، ئه‌وه‌ش به‌وته‌ی جێگری هاوسه‌رۆكی گشتی هه‌ده‌په.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه، له باره‌گای ناوه‌ندی هه‌ده‌په له ئه‌نقه‌ره ئایسه‌ل توغلوق، جێگری هاوسه‌رۆكی گشتی هه‌ده‌په كه له‌هه‌مانكاتدا، به‌رپرسی كاروباری یاسایی و مافی مرۆڤی پارته‌كه‌یه، ئاماری ده‌سته‌به‌سكردن و ده‌ستگیركردنه‌كانی 17 مانگی رابردووی ئه‌ندامانی پارته‌كه‌ی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیاوه راگه‌یاند.
به‌پێی ئاماره‌كانی هه‌ده‌په، له 22ی ته‌موزی ساڵی رابردوه‌وه تائێستا له توركیا كه ماوه‌ی نزیكه‌ی 17 مانگ ده‌كات، هه‌شت هه‌زار و 432 ئه‌ندامی هه‌ده‌په و به‌ده‌په ده‌ستگیر و ده‌ستبه‌سه‌ركراون ، كه دوو هه‌زار و 360 كه‌سیان هاوسه‌رۆكانی گشتی و په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په و هاوسه‌رۆكی شار و ناوچه و شارۆچكه‌كانی به‌ده‌په‌ن.
له‌ماوه‌ی پێنج رۆژی رابردوودا‌و له داوی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی دەی ئه‌م مانگه‌ی ئه‌سته‌مبوڵه‌وه تائێستا نزیكه‌ی 400 كه‌س له ئه‌ندام و به‌رپرسانی هه‌ده‌په و ده‌به‌په ده‌ستبه‌سه‌ركراون.
شه‌وی شه‌ممه‌ی رابردوو دوای كاتژمێر و نیوێك له ته‌واوبوونی یاری نێوان به‌شیكتاش- بۆرسا سپۆر له یانه‌ی ڤۆدافون ئارێنا له ناوچه‌ی دۆلمه‌باخچه‌ی شاری ئه‌سته‌نبوڵ هێرشێك له‌رێگه‌ی ئۆتومبێلی بۆمبڕێژكراو ئه‌نجامدرا و له هه‌مانكاتدا له پاركی ماچكا ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی رویدا، به‌وته‌ی وه‌زیر ناوخۆی توركیا له‌و ته‌قینه‌وانه‌دا 44 كه‌س كوژراون كه 37یان پۆلیس بوون.
ئێوارەی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو گروپی هەڵۆكانی ئازادی كوردستان (تاك) لەراگەیەندراوێكدا لەسەر ماڵپەڕی فەرمی خۆیان، بەپرسیارێتی ئەو ته‌قینه‌وه‌كانیان لەئەستۆ گرت و رایانگه‌یاند، "دوو هاوڕێی ئازامان لەكاتژمێر 10:30 خولەك خۆیان تەقاندوەتەوەو بەهۆیەوە 100 پۆلیس كوژراون‌و سەدانی دیكەش برینداربوون."
ئایسه‌ل توغلوق هه‌روه‌ها رونیشیكرده‌وه، له‌كۆ ژماره‌ی ده‌ستگیركراوه‌كان 21 هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په-ی شاره‌كانن و 44 هاوسه‌رۆكی ناوچه و 17 هاوسه‌رۆكی ده‌به‌په‌ی شار و 42 هاوسه‌رۆكی ناوچه ده‌ستگیركراون، هه‌روه‌ها هاوسه‌رۆكانی گشتی هه‌ده‌په و 12 په‌رله‌مانتار و سێ ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی هه‌ده‌په و سێ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارته‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها، له ناو ده‌ستگیركراوه‌كاندا 62 هاوسه‌رۆكی شاره‌وانی سه‌ر به ده‌به‌په هه‌ن و 57 هاوسه‌رۆكی شاره‌وانیش له كاره‌كانی دوورخراونه‌ته‌وه كه له و ژماره‌یه‌ش 43 سه‌رۆك شاره‌وانی قه‌یوم له جێگایان دانراوه، هاوكات ده هاوسه‌رۆكی شاره‌وانیش ده‌ستبه‌سه‌ركراون.
هه‌ر به‌پێی ئاماره‌كانی هه‌ده‌په، له مانگی تشرینی یه‌كه‌م و تشرینی دووه‌می ئه‌مساڵدا، به گشتی هه‌زار و 831 ئه‌ندامانی هه‌ده‌په و ده‌به‌په، ده‌ستبه‌سه‌ركراون و 360 كه‌سیش ده‌ستگیركراون.
توركیا ماوه‌یه‌كه هه‌ڵمه‌تێكی به‌رفراوانی ده‌ستگیركردن و دورخستنه‌وه‌ی سه‌رۆك شاره‌وانییه‌كانی سه‌ر به به‌ده‌په‌و هاوسه‌رۆك‌و په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په‌ی ده‌ستپێكردووه، كه ناڕه‌زایی زۆری له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی توركیا‌و وڵاتانی ده‌ره‌وه لێكه‌وتووه‌ته‌وه.