سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی وان داوای شه‌ش ساڵ زیندانی بۆ فیگه‌ن یوكسه‌كداغ هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په و په‌رله‌مانتاری پارێزگای وان ده‌كات به‌هۆی به‌كارهێنانی وشه‌ی "شه‌هید" بۆ ئه‌ندامانی په‌كه‌كه، هاوكات عه‌لیجان ئونلو په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په‌ی دێرسیم ئازادكرا.
به پێی ئاژانسی ئه‌نادۆڵ، فیگه‌ن یوكسه‌كداغ پێش هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی یه‌كی تشرینی دووه‌می ساڵی رابردوو له‌كاتی كردنه‌وه‌ی پاركێك له لایه‌ن شاره‌وانی شاری وان وتارێكی پێشكه‌شكردووه و تێیدا وته‌ی "شه‌هیدی بۆ ئه‌ندامانی په‌كه‌كه به‌كارهێناوه " و له‌سه‌ر ئه‌وه سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی وان داوای شه‌ش ساڵ زیندانی بۆ ده‌كات.
هه‌ر ئه‌مڕۆ عه‌لیجان ئونول په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په‌ی شاری دێرسیم دوای ئه‌نجامدانی لێپرسینه‌وه له دادگای شاری ئامه‌د ئازاد كراوه، ماڵپه‌ری سی ئێن ئێن تورك.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، به‌و هۆیه‌ی پێشتر نه‌چووه‌ته دادگا بریاری ده‌ستگیركردنی ده‌رچووه و دوێنێ عه‌لیجان ئونول له فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌سه‌نبوغا ده‌ستبه‌سه‌ركرا و گواسترایه‌وه دادگای ئامه‌د.
توركیا ماوه‌یه‌كه هه‌ڵمه‌تێكی به‌رفراوانی ده‌ستگیركردن و دورخستنه‌وه‌ی سه‌رۆك شاره‌وانییه‌كانی سه‌ر به به‌ده‌په‌و هاوسه‌رۆك‌و په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په‌ی ده‌ستپێكردووه، كه ناڕه‌زایی زۆری له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی توركیا‌و وڵاتانی ده‌ره‌وه لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
تائێستا توركیا زیاتر له پێنج هه‌زار ئه‌ندام و به‌رپرس و سه‌رۆك شاره‌وانی كوردی ده‌ستگیركردووه، له‌چه‌ند دۆسیه‌یه‌یه‌كی تایبه‌ت به "تیرۆر"، كه ناڕه‌زایی فراوانی له‌ناوخۆو ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته لێكه‌وتووه‌ته‌وه.