د.به‌رهه‌م ساڵح رایگه‌یاند، كاتیه‌تی كورد بڕیاری راسته‌قينه‌ی خۆی بدات له‌باره‌ی پرسی سه‌ربه‌خۆیی یان مانه‌وه له‌چوارچێوه‌ی عیراقدا‌و جه‌ختیشده‌كاته‌وه ده‌بێت كورد ئه‌و پرسه له‌به‌غدا یه‌كلایی بكاته‌وه نه‌ك له تاران و ئه‌نقه‌ره‌و واشنتۆن، داواش له‌سه‌ركردایه‌تی كورد ده‌كات "قه‌دری ده‌رفه‌تی ئێستا بزانن".
ئه‌و وتانه‌ی د.به‌رهه‌م ساڵح له‌میانه‌ی وته‌یه‌كیدا هات له‌كۆنفرانسی پرسی سه‌ربه‌خۆیی له‌زانكۆی ئه‌مریكی دهۆك كه رۆژی پێنجشەممە ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد.
د.به‌رهه‌م ساڵح وتی "كاتیه‌تی كورد بڕیاری راسته‌قینه‌و جدی خۆی بدات، ده‌مانه‌وێت له‌ده‌وڵه‌تی عیراق بمێنینه‌وه یان ده‌مانه‌وێت ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆمان رابگه‌یه‌نین، له‌هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه‌دا بڕیارێكه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خه‌ڵكی كوردستان و سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان به‌ره‌چاوكردنی وه‌زعی خۆی و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان".
وتیشی "به‌و بڕیاره‌وه ده‌بێت بچینه به‌غداو له‌وێ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه یه‌كلای بكه‌ینه‌وه، نه‌له‌تاران نه‌له‌ئه‌نقه‌ره نه‌له‌واشنتن، پێم وایه ئه‌گه‌ر بڕیاری جیابونه‌وه‌مان هه‌بێت یان راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی ده‌بێت به‌راستیمان بێت بیر له‌ئاكامه‌كانی بكه‌ینه‌وه‌و نه‌خشه‌ڕێگایه‌ك بۆ جیابونه‌وه بۆ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆ له‌گه‌ڵ هاوكاره‌كانمان له‌به‌غدا یه‌كلای بكه‌ینه‌وه، عه‌ره‌بی عیراق هه‌رنه‌بێت به‌شێكی گرنگیان نیگه‌رانن له‌جۆری په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ئێمه بێگومان ئێمه‌ش قایل نین به‌مجۆره په‌یوه‌ندیه".
د.به‌رهه‌م ساڵح ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئه‌گه‌ر ده‌شیانه‌وێت له‌گه‌ڵ عیراق بمێننه‌وه ئیلتیزاماتی مته‌باده‌لی ئه‌وان له‌گه‌ڵ به‌غدا چیه دانیشن له‌سه‌ر ئه‌وه قسه‌ی جدی بكه‌ن، "به‌دڵنیایی راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی هه‌نگاوه ئاسانه‌كه‌یه، دوای راگه‌یاندن به‌رنامه‌ی كار جۆری به‌ڕێوبردنی وڵاتی خۆمان چیده‌بێت و چی نابێت ئه‌وه پرسیاره جدیه‌كه‌یه، ئه‌و پرسیاره‌ش ئه‌مریكا ناتوانێت وه‌ڵامی بداته‌وه بۆ ئێمه ئێران و توركیاش ناتوانن، به‌ڵكو خۆمان وه‌كو كورد‌و سه‌ركردایه‌تی سیاسی ده‌بێت به‌جدی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا بكه‌ین، ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیی ئازادی كوردستان‌مان ده‌وێت یاخود شیمالی قوبس جنوبی سودان یان چیك و سلۆڤاكمان ده‌وێت".
هه‌روه‌ها به گرنگی زانی واقعی رابردوی تاڵ دوباره نه‌كرێته‌وه‌و بڕیاره‌كه جدی بێت، "كه‌س ناتوانێت مافی سه‌ربه‌خۆی خۆمان له‌گه‌ڵ گه‌لی كوردستان زه‌وت بكات، بڕیاری فعلی له‌م كاره ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خه‌ڵكی كوردستان و سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد و به‌رنامه‌ڕێژێی بۆ ئه‌و ئاینده‌یه، به‌ڵام راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی ته‌نها هه‌نگاوی یه‌كه‌مه".
"ئێمه له‌ناوچه‌یه‌ك ده‌ژین عه‌ره‌ب و تورك و ئێرانن، قازانجی ئێمه ئه‌وه‌یه په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌ندروست له‌گه‌ڵ دراوسێكانمان ببه‌ستین، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌كه‌وینه چاڵ و سه‌نگه‌ری وابه‌سته‌یی ئه‌م ده‌وڵه‌ت یان ئه‌و ده‌وڵه‌ت، مێژویی كورد زۆرجار ئه‌و راستیه دوباره بووه‌ته‌وه‌ن بۆیه په‌یوه‌ندی كورد له‌گه‌ڵ به‌غدا په‌یوه‌ندیه‌كی گرنگه له‌وانه‌یه له‌ئاینده‌ی راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆی كوردستاندا ئه‌و ده‌وڵه‌تی كه‌كه‌مترین كێشه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستاندا هه‌بێت به‌غدا بێت"، د.به‌رهه‌م ساڵح وایوت.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانیدا د.به‌رهه‌م ساڵح جه‌ختی له پێویستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ناوخۆی هه‌رێم كرده‌وه‌و رایگه‌یاند، كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی جدی هه‌یه له‌كوردستاندا كه‌پێویستی به‌چاره‌سه‌ركردن هه‌یه، هه‌موو كوردێكی ره‌سه‌ن له‌سه‌ر ئاوات و ئامانجی سه‌ربه‌خۆیی یه‌كن، به‌ڵام كێشه‌ی سیاسی و ئابوریمان هه‌یه، كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی تر كه‌رووبه‌ڕوی حوكمڕانی وڵاته‌كه‌مان بووه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو "ئه‌مڕۆ به‌ره‌چاوكردنی ئه‌و وه‌زعه ئیقلیمی و ده‌ولیه، ئه‌و هه‌ڕه‌شه گه‌ورانه‌ی له‌سه‌ر ئێمه‌ن كاتیه‌تی هێزه سیاسیه سه‌ره‌كییه‌كانی كوردستان به‌دایه‌لۆگ و وتوێژێكیی راسته‌قینه له‌قوڵایی ئه‌و مه‌سه‌لانه قسه‌بكه‌ین و خۆمان ده‌ربازبكه‌ین له‌و دۆخه چه‌قبه‌ستویه‌ی ئێستای هه‌رێم، كارێك بكه‌ین كوردستان له‌دۆخی ئێستا رزگار بكه‌ین، من ناڵێم به‌شه‌و رۆژێك كۆتایی پێدێت به‌ڵام كێشه‌ی جدی تێدایه‌و پێویستی به‌چاره‌سه‌ركردنی بنه‌ڕه‌تی هه‌یه".
سه‌باره‌ت به په‌یامه‌كه‌ی 20 ی مانگی رابردووى مه‌سعود بارزانی، د.به‌رهه‌م ساڵح ساڵح وتی "دوای په‌یامه‌كه‌ی كاك مه‌سعود هیوایه‌ك به‌خشراوه به‌خه‌ڵك كه‌ئه‌نجامێكی لێبكه‌وێته‌وه چاره‌سه‌رێكی جدی بۆ ئه‌و مه‌سه‌لانه بكرێت. كه‌س گفتوگۆی ئه‌وه‌مان ناكات كورد مافیه‌تی ببێت به‌ده‌وڵه‌ت یان كورد میلله‌تێكی ره‌سه‌نی رۆژهه‌ڵاته یان نا، هه‌موش ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن كه‌كورد له‌ریزی پێشه‌وه‌ی به‌رگریكردنه له‌مرۆڤایه‌تن خه‌باتی هێزی پێشمه‌رگه‌و نمونه‌ی جومێری و ئازایه‌تی كه‌ره‌سته‌یه‌كی زۆر گرنگی خه‌ڵكی كوردستانه، ئه‌م سه‌ركردایه‌تیه‌ی ئه‌مڕۆ پێویسته قه‌دری ئه‌و ده‌رفه‌ته بزانن، به‌راوردی خۆمان به‌رابردوو بكه‌ین".
به‌وته‌ی د.به‌رهه‌م ساڵح، ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی بۆ ئه‌م سه‌ركرایه‌تی سیاسیه رێكه‌وتووه بۆ هیچ كه‌سێك له‌وان هه‌ڵنه‌كه‌وتووه، "ئه‌م ئه‌زمونه‌ی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستان فراوانترین ناوچه‌و حوكمڕانی خۆیی كورده، به‌راوردی بكه‌ن به‌كۆماری مهاباد و به‌مه‌مله‌كه‌تی كوردستان له‌سلێمانی، به‌رپرسیارێتیه‌كی زۆر گه‌وره‌یه له‌سه‌ر شانمان هیوادارم به‌چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی خۆمان چاكسازیه‌ك بنه‌ڕه‌تی و حوكمڕانیه‌كی نمونه‌یه‌یی و ره‌چاوكردنی به‌رژه‌وه‌ندی و پێویسیتیه‌كانی خه‌ڵكی خۆمان به‌و نموونه جوانه هه‌م خه‌ڵكی خۆمان سازبده‌ین، هه‌م دۆسته‌كانمان له‌ده‌ره‌وه‌دا به‌ئاسته‌ی ئه‌و ئامانجه ره‌وایه‌ی خۆمان بسازێنین".