GuidePedia

ڕۆژنامەکانی ئیتاڵیا ئاشکرایانکرد کە یانەی بوروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی دەیەوێت لە گواستنەوەی یاریزاناندا مانولۆ گابیادینی ئیتاڵیا و هێرشبەری یانەی ناپۆلی ببەنە یانەکەیانەوە.

هاوینی ڕابردوو بوروسیا دۆرتمۆند بەبڕی 25 ملیۆن یۆرۆ بۆ گابیادینی بۆندی پێشکەش بە ناپۆلی کرد، بەڵام ئیدارەی ناپۆلی ئامادەنەبوون دەستبەرداری ئەو هێرشبەرە ببن.

بە پێی ڕۆژنامەی  Corriere del Mezzogiorno ئیتاڵی بێت، جارێکی تر یانەی دۆرتمۆند لە پێناو گابیادینی دەیەوێت بەفەرمی بۆند پێشکەش بە ناپۆلی بکاتەوە.

ئەو ڕۆژنامەیە ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا گابیادینی نرخی کەمی کردووە و نزیکەی 17 ملیۆن یۆرۆ دەکات، سەرەرای ئەوەش چەندین یانەی بەهێز کێبرکێی بەدەستهێنانی دەکەن وەکوو یانەکانی ڤالێنسیا و شاڵکە و ستۆک سیتی و ساوسامپتۆن و ئیڤەرتۆن.

یانەی ناپۆلیش دەیەوێت گابیادینی بە پارەیەکی باش بفرۆشێت و لە شوێنی میلیک هێرشبەرێکی بە توانا بکڕێت.
 
Top